خوێندنى باڵا رێگه بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەدات بەشداری لەسەرژمێری بكەن
4 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- رێگە دەدرێت به خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بەشداری لەسەرژمێری بكەن.
- خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10رۆژ.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى رایگەیاند ڕێگەدەدەین بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لەسەرژمێری.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ هەینی له ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ڕێگەدەدات بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 10رۆژ و ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.
رونیشیكردەوە بەمەبەستی ئاسانکاری و رەخساندنی دەرفەت بۆ بەشداری لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەت بڕیاریدا بە؛ ڕێگەپێدان بە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ڕێگەپێدانەكە بۆ ماوەی 10 رۆژە و لەڕێکەوتی 16 تاکو 26ی تشرینی دوەم/119ی 2024 دەگرێتەوە، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت".
بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە سەرژمێری دانیشتوان لە سەرتاسەری عێراق وهەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرجەم ئامادەكارییەكانیان بۆ ئەو مەبەستە ئاماده كردوە.