كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

- ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور.

- پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر بێت، سبه‌ینێش خێراىی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و پلەکانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا، ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبونی كەمێك تەم لە هەندێك ناوچە لە كاتەكانی بەیانیدا و پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  : 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک : 13  پلەى سیلیزى

کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى

سۆران :  14  پلەى سیلیزى

گەرمیان:   18 پلەى سیلیزى

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار