حكومه‌تی هه‌رێم بەڵێنی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاونیشتیمانیان دەدات

4 ڕۆژ لەمەوپێش



 

-پڕۆژه‌ی ڕوناكی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌.

- بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌ خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ستكراوه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی روناكی و له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری.

فه‌رمانگه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پڕۆژه‌ی ڕوناكی له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه‌ و بڕیاره‌ به‌مزوانه‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌هیدانی كوران، به‌هاری كۆن، كرێكاران، كوردستان، نه‌سیج، كوران و ڕزگاری، كاره‌بایان بكرێته‌ 24 كاتژمێری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئێستا ده‌ست به‌ چاككردنی پێوه‌ری كاره‌بای ماڵه‌كان له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كراوه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت و به‌ هۆی كاركردن له‌و گه‌ڕه‌كانه‌، له‌ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تا 5:00ی ئێواره‌، كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، تا تیمه‌كانی كاركردن بتوانن كاره‌كانیان بكه‌ن.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست كراوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا سه‌رجه‌م دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ببنه‌ خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی 17ـی (تشرینی یه‌كه‌م)ی 2024، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی شادی له‌ شاری هه‌ولێر كرد و پڕۆژه‌ی ڕوناكیی ڕاگه‌یاند، كه‌ ئامانج لێی دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێرییه‌ بۆ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار