گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا 3 هاووڵاتی مەدەنی کورد سەردەبڕن
2 ڕۆژ لەمەوپێش
- دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون.
-200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەب گەمارۆدراون.
گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا چەند هاوڵاتیەكى كوردی سوریايان سەربڕى.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند سەرچاوەکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە دوێنێ ٣ هاووڵاتی مەدەنی کورد لە لایەن گرووپە لایەنگرەکانی تورکیا سەربڕدراون.
ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند هێزەکانیان لە چەندین بەرەوە رووبەڕووی هێرشی چڕی گرووپە چەکدارانە بوونەتەوە کە تورکیا پشتیوانییان لێ دەکات.
روانگەی سووريش بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری دەدات لەوەی هێزی بەناو "سوپای نیشتمانیی سووریا" 200 هەزار دانیشتووی کوردی باکووری حەلەبی گەمارۆداوە و دەڵێت، مەترسیی "کۆمەڵکوژیی گەورە" لە دژی کورد هەیە.
بابهتی پهیوهندیدار