كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە
11 كاتژمێر لەمەوپێش
- ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.
- پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
- سبەی پێنجشەمە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیكرد ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەنێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمار کراوەکانى رۆژی پێشو، مەودای بینینیش لە ناوچەكانی باشوری هەرێم (8-10) كیلۆمەتر دەبێت .
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی پێنجشەمە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە، هەروەها مەوداى بینین لە نێوان (8– 10) کم دەبێت و خێراى با لەسەر خۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 -15 كلیۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17
سلێمانى: 16
دهۆک : 17
زاخۆ : 18
هەڵەبجە :17
کەرکوک: 18
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان : 18