کەشوهەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

- پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمى كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە سبەینێوە نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دواى نیوەڕۆ بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە کەمێک نزم دەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر: 20 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک: 19 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 22 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار