سەفا لامی بۆ هاوڵاتی: دەبێت حكومەتی عێراق مووچەی هەرێم بنێرێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- پێویستە حكومەتی عێراق پابەند بێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیەوە و مووچەكان لەكاتی دیاریكراوی خۆییدا بنێرێت.

- هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوڵاتی عێراقن و نابێت هیچ جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیاندا بكرێت.

- پێویستە لەسەر حكومەتەكەی سودانی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێم  چارەسەر بكات.

 

سەفا لامی شارەزای عێراقی لەبواری یاسا ڕایگەیاند پێویستە حكومەتی عێراق مووچەی هەرێم بنێرێت و ڕێكاریش بەرامبەر حكومەتی هەرێم بگرێتەبەر.

سەفا لامی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، پێویستە حكومەتی عێراق پابەند بێت بەبڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیەوە و مووچەكان لەكاتی دیاریكراوی خۆییدا بنێرێت، بەو پێیەی هاوڵاتیانی هەرێمیش یەكسانن بەرامبەر بەیاسا سەبارەت بە ماف و ئەركەكان، هاوڵاتیانی هەرێمیش هاوڵاتی عێراقن و نابێت هیچ جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیاندا بكرێت، ئەمە دەقێكی دەستوریە كە دەبێت هەموو هاوڵاتیانی عێراق یەكسانبن .

دووپاتیشیكردەوە پێویستە حكومەتی عێراق بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێبكات و دەبێت پابەند بێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستا نەوە.

وتيشى: پێویستە لەسەر حكومەتەكەی سودانی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكومەتی هەرێم  چارەسەر بكات و پێویستیشە حكومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستكردنی داهاتی نەوتەوە بە وەزارەتی دارایى عێراق و لەڕێگای سۆمۆوە نەوتی هەرێم بخرێتە بازاڕەوە، پێویستە ئەم كێشانە چارەسەر بكرێن، پێویستە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دووربكەوێتەوە لەسزادانی هاوڵاتیان و دەتوانێت یاسا و ڕێكارەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم جێبەجێبكات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار