بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕێكەوتنمان نەكردووە

18 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنوسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت.

- ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق.

 

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا ڕایگەیاند ڕێككەوتن لەگەڵ تەحریر شامدا ڕەتدەكەینەوە.

کەمال ئاکیف وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنوسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سوریا.

لە ژماریەك میدیاوە بڵاوكرایەوە، بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ڕێكخراوی تەحریر شام (هەتەشە) لە دیمەشق کۆبونەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەك ڕێككەوتون، لەوانە دێرەزور و دەوروبەری.

گروپە چەكدارەكانی سوریا بە سەرۆكایەتی گروپی تەحریر شام، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە دوای هەفتەیەك لە پێشڕەوی گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كۆتاییهاتنی دەسەڵاتە 54 ساڵەكەی بنەماڵەی ئەسەدیان ڕایگەیاند، باسیان لە دەسپێكردنی سەردەمێكی نوێ لەو وڵاتەكرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار