سیناتۆرێكی ئەمریكی پاڵپشتی خۆی بۆ كوردی سوریا ڕاگەیاند
17 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا دەبێت به‌رده‌وام بێت.
- بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ ه*ه*س*ه*د*ه بەهێزی بهێڵێتەوە.
- ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر ه*ە*س*ە*د*ە.
سیناتۆری ئەمریكی ڤان هۆڵن ڕایگەیاند نابێت ڕێگە بدرێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرش بکەنە سەر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
سیناتۆر ڤان هۆڵن نوێنەری ویلایەتی مەریلاند لە سیناتی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نوسیویه‌تی، "لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت به‌رده‌وام بێت".
ئه‌و په‌یامه‌ی سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه پێشتر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عەبدی ئه‌نجامدا و پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاڤای كوردستان دوپاتكرده‌وه و وتی، "جەختم کردەوه له‌سەر گرنگی هاوبەشێتی لەگەڵ هەسەدە، کە وەک نوکی ڕم بون لە شەڕی ئێمەدا دژ بە داعش".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بەهێزی بهێڵێتەوە و هێزەکانی ئەمریکاش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دایه بهێڵێتەوە.
وتيشى: ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر هەسەدە، پێویستە هەوڵی ئاگربەستێکی بەردەوام بدات بۆ پشتیوانیکردن لە هاوپەیمانەکانمان و ئاسایشی ناوچەکە.
نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی دژە داعش کە هێزەکانی هه‌سه‌ده لەخۆدەگرێت، لە سوریا ماونەتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەیان ڕایانگەیاندوە، ئەمریکا بەنیازە ئامادەیی خۆی لەو وڵاتەدا بپارێزێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بکات کە خۆی پێکبهێنێتەوە.
له‌ماوه‌ی سێ رۆژی ڕابردودا هه‌ریه‌كه له لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ژاپۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و دواتریش ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسیان له خواستی وڵاته‌كه‌یان كرد بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و به‌رده‌وامی بونی "پەیوەندییەکی باش له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان".