مەزلوم عەبدی: بەرخۆدان ده‌كه‌ین
12 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای سوریا بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی نەک هێزی سەربازی ه*ه*س*ه*د*ه ئاماده‌یه بۆ ئاگربەستی گشتی لە ناوچەکەدا.
- له هه‌موو ناوچه‌كان هاوشێوه‌ی به‌رخۆدانه مێژوییه‌كه‌ی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان دەكەین.
- قۆناغێکی نوێ بۆ سوریا دەستیپێکردوە و هێشتا ڕون نییە ئەم قۆناغە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند لەهه‌موو ناوچه‌كان هاوشێوه‌ی به‌رخۆدانه مێژوییه‌كه‌ی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان ده‌كه‌ین.
مەزلوم عەبدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی روناهی باسی له‌وه‌كرد، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای سوریا بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی نەک هێزی سەربازی هه‌سه‌ده ئاماده‌یه بۆ ئاگربەستی گشتی لە ناوچەکەدا"، لەگەڵ ئەوەشدا گومانی خۆی دەربڕی لەوەی کە هێزه‌كانی ته‌حریر شام کە لەلایەن تورکیاوه پاڵپشتی دەکرێن ڕێز لە ئاگربەستەکە بگرن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هه‌سه‌ده و ته‌حریر شام، لە تل ڕیفعەت و شەهبا لە باکوری حەلەب دواتر شاری مه‌نبج، مەزلوم عەبدی وتی، "لە پردی قەرەقوزاك و بەنداوی تیشرین، کە شارەکانی مەنبەج و کۆبانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، تا ئێستا هەموو هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی هه‌سه‌ده‌وه بەرپەرچ دراونەتەوە، کە شەڕ و پێکدادانی قورس لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بوەتە هۆی کوژرانی 210 سەربازی بەکرێگیراوانی توركیا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئەوان له هه‌موو ناوچه‌كان هاوشێوه‌ی به‌رخۆدانه مێژوییه‌كه‌ی كۆبانێی ساڵی 2014 بەرخۆدان ده‌كه‌ن و "کۆبانی تەنها بۆ ئێمەی کورد گرنگ نییە، بەڵکو بۆ کۆی گشتی گرنگە جیهان گرنگه، داوای فشاری دیپلۆماسی و سیاسی لەسەر تورکیا ده‌كه‌ین بۆ ئەوەی هێرش نەکاتە سەر شارەکە".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌حریر شام، ده‌ڵێت، "لەمیانی دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی ته‌حریر شام و هه‌سه‌ده سەبارەت بە ئاگربەست لە باکوری سوریا، ئه‌ندامانی ته‌حریر شام به‌ڕونی وتیان ئەوان ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، ده‌بێت سەرەتا لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بكه‌ن".
جەختیکردەوە کە "ڕژێمی کۆنی سوریا لە سەردەمی ئەسەد رێگەی بە هیچ چارەسەرێکی سیاسی نەدا، رێگه‌ی نه‌دا ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەژین لەژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە پرۆسەی سیاسی‌دا بەشداربن".
ڕاشیگەیاند، کاتێک هێزەکانی ته‌حریر شام لە 27ی مانگی ڕابردودا دەستیان بە هێرشکردنە سەر شاری حەلەب کردوە، پەیامێکی فەرمییان بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات ناردوە کە ئامانجەکانیان "ڕژێمی سوریایە و نەک هێزەکانی پاراستنی گەل یان ناوچەکانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان" و جەختی لە سەر پێویستیی ئەنجامدانی دانوستانی دیپلۆماسی لە گەڵ حکومەتی نوێی سوریا كرده‌وه.
ڕونیكرده‌وه، "قۆناغێکی نوێ بۆ سوریا دەستیپێکردوە و هێشتا ڕون نییە ئەم قۆناغە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، دۆخەکە هێشتا مەترسیدارە"، جەختیشی لەوەکردەوە، کە باری نائاسایی كه له ناوچه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕاگه‌یه‌ندراوه بەردەوام دەبێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان ده‌پارێزن.