پلەی گەرمای چەندین ناوچەی هەرێم گەیشتە ژێر سفر

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- پلەی گەرمای 15 ناوچە لە ژێر سفرەوەیە.

- ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان، حاجی ئۆمەرانە کە 9 پلە لە ژێر سفرەوەیە.

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پلەی گەرمای 15 ناوچە لە ژێر سفرەوەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پلەی گەرمای 15 ناوچە لە ژێر سفرەوەیە کە ئەوانیش، دهۆک، زاخۆ، مانگیش، بامەڕنی، ئامێدی، بارزان، ئاکرێ، خەبات، پیرمامک، شەمامک، سۆران، حاجی ئۆمەران، هەڵشۆ، هەڵەبجە و پێنجوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو کە ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان، حاجی ئۆمەرانە کە 9 پلە لە ژێر سفرەوەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار