مەزڵوم عەبدی: دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە گەیاندنی سوریا به سەلامەتی

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سوریا.

- وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ.

- سەقامگیرکردنی سوریا لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات.

 

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند ئێمە جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە لەسەر هەموو خاکی سوریا.

مەزڵوم عەبدی وتيشى: ئێمە پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوە لە لێژنەی پەیوەندیی وەزاری عەرەبی سەبارەت بە سوریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە گەیاندنی سوریا به سەلامەتی.

 ڕونیشیكردەوە ئێمە جەخت لەسەر پێویستی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سوریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سوریایەکی نوێ.

دووپاتیشیكردەوە سەقامگیرکردنی سوریا لە بەشداریکردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار