حكومەتی هەرێم: مووچەی مانگی 10 دابەشدەكرێت
دوێنێ
هاوڵاتی
- لە ڕۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت.
- لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت.
- سوپاسی خۆڕاگری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "بەپێی بڕیاری دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە سەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی بون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە ڕۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش بە زوترین کات دابەش دەکرێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "سوپاسی خۆڕاگری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابین".