توركیا ئامادەكاری دەكات بۆ پەلاماردانی كۆبانێ‌

20 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت کۆکردنەوەی هێز و ئامادەکردنیان هاوشێوەی ئەو پرۆسە سەربازییەیە کە تورکیا لە ساڵی 2019 لە دژی ناوچە کوردییەکان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا.

- بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن چاودێری دۆخەکە دەکەین هەوڵدەدەین هەموو لایەک دانبەخۆدا بگرن.

 

تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێزەکانیان لەسەر سنوری ناوچە کوردییەکانی سوریا کۆکردۆتەوە و مەترسی پەلاماردانی ئەو ناوچانە لەئارادایە.

ڕۆژنامەكە"وڵ ستریت جۆرناڵ" لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی کۆماندۆی تورکیا و کەتیبەی تۆبهاوێژ لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا لە نزیک کۆبانی هێزەکانیان کۆکردوەتەوە و مەترسی پەلاماردانی لە ئارادایە.

بەرپرسێکی ئەمریکی دەشڵێت کۆکردنەوەی هێز و ئامادەکردنیان هاوشێوەی ئەو پرۆسە سەربازییەیە کە تورکیا لە ساڵی 2019 لە دژی ناوچە کوردییەکان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا ئەنجامیدا.

هەر بەپێی ئەو رۆژنامەیە بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن چاودێری دۆخەکە دەکەین هەوڵدەدەین هەموو لایەک دانبەخۆدا بگرن.

پێستریش ئیلهام ئەحمەد کە بەرپرسێکی باڵای خۆرئاوای کوردستانە داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو دەستوەردان بکات و داوا لە سەرۆکی تورکیا بکات هێز بۆ ناوچە سنورییەکان نەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار