بەغدا بەشێك لە مووچەی مانكی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی نارد
20 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
-بەشێک لە مووچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
- بەغدا631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەغدا بڕێ پارەی بۆ مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند بەغدا631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.
وتيشى: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٤/١٢/١٧ ) لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی تەنها ( ٦٣١،٣٣٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو سی و یەک ملیارو سێ سەدو سی و پێنج ملیۆن دینار لە کۆی تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لەلقی هەولێری بانکی ناوەنی عێراق.