جۆن كیندی: كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن.
- توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.
جۆن كیندی سیناتۆری كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریکا پەیامێكی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ناردوو ڕایگەیاند ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە كوردەكان دۆستی ئەمریكان.
جۆن كیندی ڕونیكردەوە ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمریكان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كه ژمارەیان 30 بۆ 40 ملیۆن كەسە.
وتيشى: دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بهێنە، واز لە خەڵكی سوریا بهێنە، توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە موویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لە كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.