گۆتێرێس نیگەرانە لە دروستبونی گرژی لە نێوان كورد و گرووپەكانی سەر بە توركیا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا، بەردەوام چاودێری دۆخ و کێشەکانی ئەوێ دەکات.
- نوێنەری سکرتێری گشتی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبوەوە.
- وەزیری دەرەوەی عێراق ڕونیکردەوە کە دۆخی سوریا ئاڵۆزە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان نیگرانی خۆى لە ئەگەری پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات دەربڕى.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، گۆڕانکارییەکانی دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، گۆتێرێس نیگرانی خۆی لە ئەگەری پێکدادانی گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەربڕی.
وهزارهتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن ئەنجامدا، تیایدا هەردولا باسیان لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا كرد.
گۆتێرێس جەختی لەوەکردەوە کە "نەتەوە یەکگرتوەکان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆی لە سوریا، بەردەوام چاودێری دۆخ و کێشەکانی ئەوێ دەکات"، ڕونیشیکردەوە کە "نوێنەری سکرتێری گشتی سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆبوەوە".
جەختيشى لە "گرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ گەلی سوریا" کردەوە و نیگەرانی خۆی دەربڕی "سەبارەت بە گرژییە ئەگەریەکانی نێوان هەندێک ڕێکخراو و گروپی چەکداری و هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)، لەگەڵ زیادبونی ئەگەری سەرهەڵدانی ململانێ لە نێوانیاندا"، وتی، "لەگەڵ تورکیا، قەتەر و ههسهده له پهیوهندیدان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی هێورکردنەوەی دۆخەکە".
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق ڕونیکردەوە کە "دۆخی سوریا ئاڵۆزە، گروپە چەکدارە جیاوازەکان چەندین ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردوە"، داعش دەستیکردوە بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، بەسود وەرگرتن لەو ئاژاوەگێڕییانەی لە ئەنجامی داڕمانی سوپای سوریا و کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات.