توركیا: ئاگربەستمان لەگەڵ هەسەدە نەكردووە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەين.
- هیچ رێکەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاگربەست بوونی نییە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند هیچ رێکەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاگربەست بوونی نییە.
ئەو لێدوانەی وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە کاتێکدایە پێشتر ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمرکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی رایگەیاندبوو: بە پشتیوانی ئەمریکا هەریەک لە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات گەشتونەتە رێکەوتنێک بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیاندا.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند: بە وردی چاودێری جموجۆڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن.
لە کاتێکدا سوپای تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێزێکی زۆریان لەسەر سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان کۆکردۆتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار