گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی عێراق دەكات بۆ كوردستان
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
- پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند پێشبینی هاتنی 200 هەزار گەشتیار دەکرێت بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ.
ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەكه رایگەیاند: پێشبینی دەکەن بەهۆی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێوە 200 هەزار گەشتیار لە پارێزگاکانی عێراقەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
دەشڵێت لە ساڵی 2024 نزیکەی 8 ملێۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راشیگەیاند ئەو سیاسەتەی دەستەکەیان گرتویەتیەبەر بە رێژەی %25 گەشتیاری زیادکردووە بەراورد بە ساڵەکانی پێشوو.