مەزڵوم عەبدی: چاوەڕوانی ئاگربەستین لەگەڵ توركیا
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت.
- هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە.
- ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەمریكاین ڕێگری لە توركیا بكات تاكو هێرش نەكاته سەر كۆبانێ و داعشیش پیلانی هێرشكردنی داناوە بۆ سەر چەند شوێنێك لە سوریا.
مەزڵوم عەبدی بە ڕۆژنامەی (زی ۆورڵد) ی بەریتانی وتووە: داعش پیلانی داناوە هێرش بكاتە سەر ناوەندەى زیندانەكان لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، كە ئەندامانی داعش و خێزانەكانیان لەخۆ دەگرێت.
وتيشى: هێرشەكانی توركیا و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا بۆ سەرمان كاریگەری دەخاتەسەر بڵاوبونەوەی هێزەكانمان و ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر ئاسایش و پاراستنی ئەو ناوەندانە.
سەبارەت بە هەڕشەكانی توركیا بۆ سەر كۆبانێ ئاشكرایكرد: ئێمە چاوەڕوانین بەرپرسان و ئیدارەی ئێستای ئەمریكا فشاری تەواوەتی لەسەر توركیا دروست بكەن و ڕێگەی نەدەن هێرش بكاتە سەر كۆبانێ و بگەین بە ئاگربەستێكی یەكجاری.