فەرنسا: دەمانەوێت كورد بەشداری لە پڕۆسەی سیاسی سووریادا بكات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- فەرنسا كار لەسەر ئەوە دەكات توركیا و كوردەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەنه لێكتێگەیشتن.
- دەستبەجێ دەبێت شەڕ لە هەردوو شارەكانی منبج و كۆبانێ لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت.
- بە پێویستی زانیوە هێزەكانی سووریای دیموكرات بەشێك بن لە پڕۆسەی سیاسی سووریا.
فەڕەنسا داوا لە تووركیا دەكات كوردەكانی سووریا بخرێنە نێو پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتەوە.
جان نویل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند ئیمانۆیل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی تووركیا بە پێویستی زانیوە هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بەشێك بن لە پڕۆسەی سیاسی سووریا.
وەزیری دەرەوەی فەرنسا وتیشی: فەرنسا كار لەسەر ئەوە دەكات توركیا و كوردەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگەنه لێكتێگەیشتن.
داواشیكرد كە دەستبەجێ دەبێت شەڕ لە هەردوو شارەكانی منبج و كۆبانێ لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت.
پێشتر سەرۆكی فەرەنسا بەڵێنیدا بەدەیان سەربازی وڵاتەكەی شانبەشانی هێزەكانی هەسەدە لە سووریا بهێڵێتەوە و و پاڵپشتی داراییشیان بكات بۆ بنیادنانەوەی ئەو ناوچەنەی لەژێر دەسەڵاتی كوردەكاندان.

