هۆشداری لەناوبردنی كوردی ڕۆژئاڤا دەدرێت لەلایەن توركیاوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ده‌بینین پیلانێكی شه‌ڕانگێزی دژ به‌ ڕۆژئاڤای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ده‌ستی پێكردوه‌.

- ئه‌ركی هه‌مو حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤا و پاراستنی ناسنامه‌ی كوردبون و كوردستانیبونی ڕۆژئاڤا.

- ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێی بكات.

 

ژماره‌یه‌ك  نووسه‌ر و چالاكوان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید ڕایانگەیاند ئامانجی توركیا جینۆساید و قڕكردن و له‌ناوبردنی كورده‌ له‌ ڕۆژئاڤا و داوای پاراستنیان دەكەین.

داواشيان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژئاڤا له‌ دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێبكات.

 

ده‌قی بانگه‌وازه‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك له‌ نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید:

وه‌ك ئاشكرایه‌، ڕوداو و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا، كه‌ كۆتایی به‌ حكومڕانی 53 ساڵی ڕژێمی سته‌مكاری به‌عس هێنا، زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بۆ پێكه‌وه‌ ژیان و دابینكردنی مافی گه‌لان له‌ سوریادا ڕه‌خساندوه‌، كه‌ هه‌موان تیایدا یه‌كسان و سه‌ربه‌ست بژین.

ئه‌مڕۆ، پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و مافی ژیانێكی شكۆدار بۆ هه‌مو مرۆڤه‌كان، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان له‌ سوریا، ده‌بینین پیلانێكی شه‌ڕانگێزی دژ به‌ ڕۆژئاڤای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا ده‌ستی پێكردوه‌.. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ داگیركارییه‌ فراوانخوازییه‌، هاونیشتمانیانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ڕۆژئاڤای كوردستان كه‌ به‌ "ڕۆژهه‌ڵات و باكوری سوریا"ـش ناوزه‌د ده‌كرێت، كردۆته‌ ئامانج.

ئه‌م پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌، زه‌نگی سه‌ره‌تایه‌كی ڕونه‌ بۆ جینۆساید وقڕكردن و له‌ ناوبردنی كورد له‌ ڕۆژئاڤای كوردستان و سوریا، به‌ تایبه‌تیش دوای گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌و شڵه‌ژان و ناسه‌قامگیرییه‌ ڕاسته‌وخۆیه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هاتۆته‌ ئاراوه‌. له‌ وه‌ها دۆخێكیشدا، ئه‌ركی هه‌مو ده‌سته‌بژێری سیاسی و حیزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و هه‌مو هاوڵاتییه‌كی كورد و هه‌مو ئازادیخوازێكه‌ ڕێگری له‌ داگیركاری بكات و دژ به‌و شه‌ڕانگێزی و فراوانخوازییه‌ی توركیا بوه‌ستێته‌وه‌.

لێره‌دا نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید، له‌م ساته‌وه‌خته‌ مێژوییه‌دا، بانگی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌ حیزبی و مه‌ده‌نی و هاوڵاتییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن و ڕوبه‌ڕوی فرواناخوازی ده‌وڵه‌تی تورك و گروپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی ببنه‌وه‌، له‌پێناو ئاشتی و ژیانێكی به‌ ڕومه‌ت بۆ دانیشتوانی رۆژئاڤای كوردستان، كه‌ له‌ئێستادا هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌یان ده‌درێت.

له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، ئه‌ركی هه‌مو حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌، رۆڵی مێژویی خۆیان ببینن بۆ پاراستنی ڕۆژئاڤا و پاراستنی ناسنامه‌ی كوردبون و كوردستانیبونی ڕۆژئاڤا، به‌ گرتنه‌به‌ری هه‌مو میكانیزمه‌ یاسایی و دیپلۆماسییه‌كان، له‌ پێناو فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ ڕۆژئاڤا و سه‌پاندنی ئاشتی سه‌رتاسه‌ری.

هه‌روه‌ها ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان و به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌ (24)ی ساڵی 2014، پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ دابینكردنی خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستی مرۆیی جێبه‌جێی بكات.

له‌ كۆتاییدا؛ ئێمه‌ وه‌ك نوسه‌ران و چالاكوان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید، به‌هه‌موان ده‌ڵێین ئیدی نابێت جینۆساید دوباره‌ ببێته‌وه‌.. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هۆشداری به‌ هه‌مو لایه‌ك ده‌ده‌ین، كه‌ ئامانجه‌كانی ڕژێمی توركیا، زه‌نگی سه‌ره‌تایه‌كی ڕونه‌ بۆ جینۆساید و قڕكردن و له‌ ناوبردنی كورد له‌ ڕۆژئاڤای كوردستان و سوریا.

 

نوسه‌ران و چالاكوانان و رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید ــ رێككه‌وتی 2024/12/21.

1- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید - KWG

2- گۆڤاری تۆپزاوه‌ ـ تایبه‌ت به‌ پرسی ئه‌نفال و جینۆساید

3- ناوه‌ندی داكۆكی پشده‌ر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان

4- تۆڕی ئایكان كوردستان ــ IKN

5ـ رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له‌ كوردستان ــ OAWMD

6- رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال

7- تۆڕی رێكخراوه‌ كوردستانیییه‌كان له پێناو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی - koncicc

8- رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری ــ OJC

9-رێكخراوی مانه‌وه‌ بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

10-رێكخراوی دادپه‌روه‌ری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ

11رێكخراوی چاودێری كوردۆساید - چاك

12- ڕۆژنامه‌ی نوگره‌سه‌لمان

13- رێكخراوی جیهانێكی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایۆلۆجی

14- هه‌ڵمه‌تی ژیان دژ به‌ ئیعدام له‌ كوردستان

15- رێكخراوی داكۆكی له‌ قوربانیانی گۆره‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان

16- هێمن حه‌سیب ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید

17ــ عه‌لی مه‌حمود ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید

18- عه‌داله‌ت عومه‌ر ــ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید

19- محه‌مه‌د حمه‌ ساڵح تۆفیق ــ نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید

20- د. ئیبراهیم مه‌لا زاده‌ ــ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید

21- شاخه‌وان شۆڕش ــ نوسه‌ر و لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید

22- هاوڕێ پێشڕه‌و ــ پێشمه‌رگه‌ی دێرین و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو

23- ئه‌حمه‌د مه‌جید ــ چالاكوانی بواری جینۆساید و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراو

24- هه‌ژار هوشیار ــ لێكۆڵه‌ری بواری جینۆساید

25- خه‌لیل ره‌حیم ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

26- جه‌بار ئه‌حمه‌د ــ توێژه‌ر له‌بواری جینۆساید

27- حمه‌ زرنگ ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

28- هابیل ئه‌حمه‌د كه‌ریم ــ به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی ئه‌نفال

29- گه‌رده‌ مامه‌ حه‌مه‌ ــ چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ

30- دلێر كه‌ریم ــ نوسه‌ر و چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ

31- ئیبراهیم هه‌ورامانی ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید

32- سالار مه‌حمود ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید

33- هوشیار مرادخان ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید

34- رۆشنا جه‌مال مه‌حمود ــ چالاك و پسپۆری جینۆساید

35ئارام هه‌ڵه‌دنی ــ نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس

36- ره‌شید عه‌لی سه‌عید ــ نوسه‌ر له‌بواری جینۆساید

37- مه‌لاشاخی ــ نوسه‌ر له‌بواری جینۆساید

38- گوڵناز عه‌زیز ــ نوسه‌ری بواری جینۆساید

39- قاسم كازم ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

40- ناجی تالیب ــ چالاكوانی بواری جینۆساید

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار