هادی عامری داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا دەكات بۆ سەر كوردستان

7 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زنجیره‌ هێرشانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ دژی پیرۆزی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات.

- ئه‌مڕۆ به‌ هێرشی ئاسمانی گه‌یشته‌ لوتكه‌ و چه‌ندین ناوچه‌ و گوندی كرده‌ ئامانج.

- داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به‌ خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ كۆتایی به‌مجۆره‌ هێرشانه‌ ده‌هێنێت.

 

هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌بنی داوای له‌ حكومه‌تى عێراق كرد كۆتایی به‌ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق بهێنێت.

هادی عامری له‌په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و زنجیره‌ هێرشانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی توركیا له‌ دژی پیرۆزی خاك و ئاسمانی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ هێرشی ئاسمانی گه‌یشته‌ لوتكه‌ و چه‌ندین ناوچه‌ و گوندی كرده‌ ئامانج.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مه‌ نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكارییه‌كی قبوڵنه‌كراو و ناڕه‌وای سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا بێت".

باسی له‌وه‌شكردوه‌، "داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به‌ خێرایی هه‌نگاو بنێت و هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ بگرێته‌به‌ر كه‌ كۆتایی به‌مجۆره‌ هێرشانه‌ ده‌هێنێت، كه‌ بونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی رۆژانه‌ بۆ سه‌ر ژیان و سه‌روه‌ت و سامانی عێراقییه‌كان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار