سەرمەد بەیاتی بۆ هاوڵاتی: بارودۆخی ئەمنی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی سووریاوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد

- ئەگەر هێرشی ئاسمانی بكرێتە سەر بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، دەبێتە هۆی دروستبونی شەڵەژان لە بارودۆخی ناوخۆی عێراقدا.

- بارودۆخی ئەمنی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و دەستەی تەحریر شام و توركیاوه.

 

سەرمەد بەیاتی شارەزاى بواری ئەمنی ڕایگەیاند پەرەسەندنی كێشەی نێوان توركیا وهێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستانیش دەبێت.

سەرمەد بەیاتی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەگەر بێتوو هێرشی ئاسمانی بكرێتە سەر بارەگاكانی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، دەبێتە هۆی دروستبونی شەڵەژان لە بارودۆخی ناوخۆی عێراقدا، بەڵام مەترسیەكی گشتی لەسەر عێراق دروست ناكات.

وتيشى: بارودۆخی ئەمنی هەرێم پەیوەستە بە گۆڕانكاریەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و دەستەی تەحریر شام و توركیاوه، ئەم كێشەیە بۆی هەیە پەرەپسێنێت، چونكە هێزەكانی سووریا زۆرێك لەسەركردە تیرۆرستەكان لەخۆدەگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار