كه‌شناسی هه‌رێم: ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

-ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

- سبەی دوشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

- ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هه‌یه‌. 

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ  ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە و سبه‌ینێش ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایهتیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێراىی با لەسەر خۆ دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبەی دوشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى

سۆران: 10 پلەى سیلیزى

گەرمیان:   19 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار