نێچیرڤان بارزانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا هاوڕابون سەبارەت بە مەترسیەكانی داعش

11 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه.

- وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گويدۆ كرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا ڕایانگەیاند هاوڕاین كه‌ هێشتا داعش مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و سووریا و ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە به‌يانيى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ گويدۆ كرۆسێتۆ، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى سه‌ربازى و ئه‌منيى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پشتگيرى و ڕۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش، تاوتوێ كران.

وتيشى: نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيرى و هاوكاريى ئيتاڵيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تايبه‌تى له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياتر به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگ، به‌ بايه‌خه‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ پشتگيرى و هاوكاريييه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها ستايشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له‌ شه‌ڕى دژى تيرۆر و تێكشكاندنى داعشدا كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانى له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌زر نرخاند.

ڕونیشیكردەوە/ هه‌ردوولا باسيان له‌ جموجووڵ و هه‌وڵه‌كانى خۆڕێكخستنه‌وه‌ى داعش كرد و هاواڕا بوون كه‌ هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه‌ ده‌كات، بۆيه‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ پێويست زانى، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ گرنگيى تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌، كرده‌وه‌.

دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌، به‌تايبه‌تى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار