جێیک سولیڤان: جۆ بایدن بەپێویستی دەزانێت ئەمریكا پشتیوانی كورد بێت
7 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- پێویستە لەگەڵ كورد بین لە سووریا و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بونە.
- پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا.
پێگەی فەرمی رۆژاڤا ئاشكرایكرد جێیک سولیڤان راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی داوایكردووە هیزەكانی سووریای دیموكراتی هاوبەشی ئەمریكا بپارێزرێت.
پێگەی فەرمی رۆژاڤا بڵاویكردەوە كه جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی له لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی (ترەمپ)مان کردوە.
جێیک سولیڤان دەڵێت: دووەم پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن.
دووپاتیشیكردەوە پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بونە، و هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کەمپەکانی زیندانەکان، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانانی (ژن و منداڵ)ی چەکدارانی داعش لەوێن، کە ئەگەر هەمویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا.