هەسەدە كوژرانی دەیان چەكداری بەكرێگیراوی توركیایان ڕاگەیاند
2 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج.
- لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران.
- ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، لەدەوروبەری مەنبەج گرووپە بەكرێگیراوەكانی توركیمان تێكشاندوو بەدەیان چەكداریان كوژراون.
(هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج ئەنجامدرا، کە ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بۆردومانێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکەی توركیا لەسەر یه‌كتربڕی شاری سارین ئەنجامدرا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لە میحوەری بەنداوی تشرین، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج هێرشێکی چه‌كداره‌كانیان بۆ سەر گوندەکانی (ناحیەی التواهین، خربەت توینی) لە ناحیەی ئەبو قەلقال پوچەڵکردەوە، کە تێیدا دەیان چه‌كدار کوژران و برینداربون".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی دوو تانک و چەکێکی تۆپخانە و تەقەمەنیەکانیشی کرد، ئەوە جگە لەوەی زرێپۆشێکی بی ئێم بی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دوشکەیان هەڵگرتبو کە سەر بە بەکرێگیراوان بون له‌ناوبران".