مورشید خەزنەوی: دەبێت كوردی سووریا یەك هەڵوێست بن

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

- دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن.

 

د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن.

د. مورشید خەزنەوی کوڕی شەهید محمەد مەعشوق خەزنەوی، لە دوای رووخانی ئەسەد دەزگاکانی راگەیاندن گرنگی زۆر بە وتار و دەرکەوتنەکانی دەدەن و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری زۆر بەرفراوانەوە و بۆتە دەنگی حەق و هەردەم لە خەمی یەکگرتوویی کوردانی رۆژئاوادایە.

لەنوێترین دەرکەوتنیشی لە شاری گریکی رۆژئاوای کوردستان و بەئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتووی لەو پارچەیەی کوردستان کرد و داواشی لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کرد لە دیمەشق یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار