بەرپرسێكی ئەمریكی: تورکەکان کوردەکان بە تیرۆریست دادەنێن

دوێنێ



هاوڵاتی

- ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش.

- سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان.

- ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن.

 

جەیمس لانکۆرد ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریكا لە سووریا بكشێتەوە توركیا كورد كۆمەڵكوژ دەكات.

جەیمس لانکۆرد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش و هەزاران زیندانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ناوچەیە هەن کە لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆیە ئەو ناوچەیە زۆر گرنگە.

 وتيشى: سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان.

 دەڵێت "ئاڵنگارییەکە ئەوەیە کە تورکەکان کوردەکان بە تیرۆریست دادەنێن و لە شەڕێکی بەردەوامدان لەگەڵیان، ئەوان چەند جارێک سنووریان بەزاندووە و لە تورکیاوە چوونەتە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن پەلاماریان بدەن."

 ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، ئەوا ژمارەی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیاد دەکات، هەروەها تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار