مەزڵوم عەبدی: بەکرێگیراوانی تورکیا پابەندی ئاگربەست نابن
دوێنێ
هاوڵاتی
- ئەوەی ئێمە دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت.
- ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت.
- ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت.
مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی رایگەیاند: ئێمە دەزانین بارودۆخێکی نوێ لە سووریا سەریهەڵداوە و ئەوەی ئێمەش دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت.
وتیشی: ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە.
راشیگەیاند: بەکرێگیراوانی تورکیا پابەندی ئاگربەست نابن و ئێمە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەیکەنەسەر هێڵی بەرگریمان.