هەسەدە كوژرانی پێنج بەكرێگیراوی توركیای ڕاگەیاند
دوێنێ
هاوڵاتی
- پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە.
- لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە.
هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و چەكدارە بەکرێگیراوەكانی توركیا لە منبج، پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون.
هێزەكانی سوریای دیموکرات دەشڵێت هەر لەو شەڕ و پێکدادانە ژمارەیەكی دیكە لە بەکرێگیراوەکانی تورکیا برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنرا.
لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكردەوە، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە.
دەشڵێت لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە، جگە لەوەش دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.