هەسەدە كوژرانی پێنج بەكرێگیراوی توركیای ڕاگەیاند

دوێنێ



هاوڵاتی

- پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و  گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە.

- لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە.

 

هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و چەكدارە بەکرێگیراوەكانی توركیا لە  منبج، پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون.

هێزەكانی سوریای دیموکرات دەشڵێت هەر لەو شەڕ و پێکدادانە ژمارەیەكی دیكە لە بەکرێگیراوەکانی تورکیا برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنرا.

لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكردەوە، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە  تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و  گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە.

دەشڵێت لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە، جگە لەوەش دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار