هێرشی چەکداری کرایەسەر قوتابخانەیەك لە کەرکوک
24 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر.
- قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە ئەو قوتابخانەیەی لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئاڵای داعشی تیاهەڵکرا، ئەمرۆ هێرشی چەکداری کرایەسەر.
سەچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: ئەو قوتابخانەیەی چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاڵای داعشی لەسەر هەڵکرا، چەند چەکدارێکی نەناسراو هێرشیانکردەسەری و لە ئاکامدا پاسەوانی قوتابخانەکە بە فیشەک بریندار کرا.
ئەو سەچاوەیە وتیشی قوتابخانەکە دەکەوێتە ناوچەی عوفیەی دنادیش- سەربە پارێزگای کەرکوک.
تائێستاش ئەو گروپە ئاشکرا نەکراوە کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکە لەگەڵ هۆکارەکانی پشت ئەو روداوە.
بابهتی پهیوهندیدار