جه‌بار یاوه‌ر: هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی.

- ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە.

 

فەریق جه‌بار یاوه‌ر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گەر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکرێت تا قەیامەت لە هەرێم نامێننەوەو وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهێڵن.

جەبار یاوەر له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه‌، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئه‌گەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە".

ئاماژه‌ی به‌وشه‌كرد، "لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئه‌گەر لە ساڵی 2014ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە 10 ساڵ، سەرباری ئەو هەمو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئه‌گەرچیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن".

 وتيشى: ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە، ئەمە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزب فەرمان بە فەرماندەکانیان نەکات و فەرماندەکانیش نەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حزب".

دووپاتیشیكردەوە دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزە چەکدارەکان و لە نێویان دا پێشمەرگە ببن، خۆ جگە لە هێزی پێشمەرگە دەیان جۆر هێزی تری چەکدار هەن کە سەربە پارتی و یەکێتین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار