مورشید خەزنەوی: گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە
14 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت.
- کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە.
- ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە.
شێخ مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینی ڕایگهیاند، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سوریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ههربۆیه دەبێت ناکۆکییەکانیان بەلاوەنێن.
شێخ مورشید خەزنەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت، خاوەنی هۆشمەندییەکی مەزنی مێژوین، هەموو شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی ناکۆکیی و پێکنەهێنانی هاوپەیمانێتی شکستییان هێناوە، مافی ئەوەمان هەیە بپرسین لە خۆمان داخۆ بۆچی شۆڕشەکان نەگەشتوون بە ئامانجی سەرکەوتن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە، بەڵکو هۆکاری بنەڕەتی نەبونی هاوپەیمانێتی و یەکگرتوی بوە لە نیوان کورداندا، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سووریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ئهگەر کوردان لەم قۆناغەدا ناکۆکبن ئەوا دۆستانیان چۆن هاوکارییان دەکەن؟ بۆیە لە ئێستادا یەکێتی کوردان، ڕێککەوتنی سیاسی و ڕێکخراوەی لە هەموو کاتێک گرنگتر و کاریگەرترە".
باسی لهوهشكردوه، "لە ئێستادا گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یەکگرتويی و هاوپشتی یەکتردان، بەڵام ئەوەی بوە بە کێشە ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی پارت و لایەنە کورییەکانە، کە بەشێکییان ئامانجەکانی گەل دەکەن بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی خۆیان".
خەزنەوی تیشکی خستەسەر کۆبونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ههسهده و پارتی ئەنەکەسە و وتی، "لە دوای ئەو کۆبونەوەیە ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە، لەم قۆناغە کاریگەرەدا هەومو هەوڵێکی دوژمن بۆ قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانە، بۆیە دەبێت گەل پارتە سیاسییەکان و گەلەکەمان بە یەکێتی خۆیان ئاستەنگییەکانی دوژمن تێپەڕبکەن و گرنگی ئەم قۆناغە باش هەڵسەنگێنن".
جەختی لەوە کردەوە "نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ دروستنەبونی ڕێککەوتنی نێوان پارتە کوردییەکان، گەل چاوەڕێی ئەوەیە کە پارتە کوردییەکان بە شاندێکی یەکگرتوی هاوپەیمانییەوە بچنە دیمەشق".
ڕونیشیكردهوه، "ئەمڕۆ ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژەڤدایە، ئەم ناوچەیە کە سەردەمانێک بەشێکی بچوکی جیهان بووە، ئەمڕۆ بوەتە دەنگێک لە جیهاندا، سەرەڕای قەبارە بچوکەکەی، بەڵام شوێنێک بو کە هەڵوێستێکی گەورەی نیشان دەدا، بۆیە ڕۆژئاڤای کوردستان پێویستی بە پشتیوانی بزوتنەوە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەگەڵ گەلدا بین و دەستی درێژکراوە نەگەڕێنینەوە، ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژانی سەختدا لەگەڵ کورداندا بوە و قوربانی مەزنی داوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکلاکردنەوەی چارەنوسە، ڕۆژی شەرەف و ناموسە، هەر بۆیە چاوەڕێی پاڵپشتی هەمو هێزەکانی کوردستانین بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی کورد".
لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەوڵدان بۆ دیالۆگ و نزیکردنەوەی نێوان کوردان زیاد بون، شێخ مورشید خەزنەوی مامۆستایەکی ئاینییە و یەکێکە لە کەسایەتییەکانی سازدانی دیالۆگی قۆناغەکە.