بەمزوانە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆجەلان دەكرێت

13 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.

- شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.

 

شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکات و بڕیارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە.

ڕۆژنامەی سەباحی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە: ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەدا.

ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت: شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار