بەکرێگیراوانی تورکیا ڕێگە بە كوردەكان نادەن بگەڕێنەوە بۆ عەفرین
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
-٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە.
- لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان.
- دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.
بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات.
رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان.
وتیشی: دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.