كه‌شناسی هەرێم: لە ئەمڕۆوە بەفر و باران دەبارێت

19 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

- شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

- هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ   ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆش کۆتايی بەم شەپۆڵە بارانبارین دێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ  .

باسی لەوەشكرد، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆلە باران بارینە دێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :13  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 12 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى

سۆران    : 9 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   16 پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار