داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هەڵەبجە

دوێنێ



هاوڵاتی

-84% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 16%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌..

- داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بووە.

 

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هەڵەبجە له‌ رۆژی 21ی مانگی 12وه تا ئه‌مڕۆ بڕی 12 ملیار و 290 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه‌ و 84%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 290 ملیۆن و 505 هه‌زار و 186 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 84% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 16%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، 10 ملیار و 355 ملیۆن و 894 هه‌زار و 2 دیناری واتا 84%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ملیارێك و 936 ملیۆن و 663 هه‌زار و 65 دیناری، واتا 4%ی داهاتەكە به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

داهاتە نانەوتییەكانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بریتی بووە لە، "بڕی چوار ملیار و 724 ملیۆن و 516 هەزار و 810 دینار بوە، بەجۆرێك كە 99%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 1%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار