سەڵاحەدین بەهادین داوای نزا كردن دەكات بۆ كوردانی ڕۆژئاوا
دوێنێ
هاوڵاتی
- بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە.
- دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن.
سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن.
ئەمرۆ لە شاری هەولێر نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی دەستیپێکرد.
لە وتارێکدا سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاند: بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە.
وتیشی: دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن.
بڕیاریشە لە کۆنگرەکەدا یەکگرتووی ئیسلامی جارێکی تر ئەمینداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێرنەوە.
پێشتریش هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو راگەیاندبوو تاوەکو ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و هیچ کەسێکی دیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە.