مەزڵوم عەبدی: ئامادەین بچینە نێو سوپای سووریاوە

دوێنێ



هاوڵاتی

- هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە.

- هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی.

- داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

 

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هەسەدەى رایگەیاند بۆ یەکگرتنيان لەگەڵ سوپای سووریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو.

مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە و ئامادەیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشی نیشاندا بۆ یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو.

عەبدی هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی لەگەڵ بەردەوامی کۆکردنەوەی هێز لەلایەن تورکیاوە لەو ناوچانە، ئەوەش سەرباری پێشنیاریەکەیان بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵراو لەچەک لەو شارە.

فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات جارێکی تر داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار