ساڵح موسلیم: دەبێت كورد شاندێکی یەکگرتووى هەبێت
22 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان.
- هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە.
- ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن.
ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای پەیەدە ڕایگەیاند پێویستە کورد بە شاندێکی یەکگرتوو و هاوبەش لەگەڵ عەرەب و کرستیانەکان بچێتە دیمەشق.
ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان، هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە، بەڵام ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن.
تا ئێستاش زۆرینەی کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدەن لەوەی خاويی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا ڕەنگە زیان بە ئامادەیی بەهێزی کورد لە دیمەشق بگەیەنێت.
بابهتی پهیوهندیدار