ڕاگەیاندراوێک سەبارەت به هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان

دوێنێ



هاوڵاتی

- هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک.

-دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات.

 

دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوێک لە لایەن دەستەی سەرپەرشتیاری هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هاوڵاتیانی بەڕێز،

پێشەکی سوپاس و پێزانینی بێپایانمان ئاڕاستەی ئەو کەس و سەندیکا و رێکخراوە دڵسۆز و بە ئەمەکانە دەکەین کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بە پێی توانای خۆیان کۆمەکییان بەخشییە ئاوارەکانی ناوخۆی رۆژئاوا، ئاواتەخوازین هەرگیز ناخۆشی نەیەتە ڕێی هەمووان.                                                  

بە هۆی بۆنە و پشووەکانی سەری ساڵی نوێ و ڕەچاوکردنی باری دواکەوتنی موچەو کاریگەریەکانی لەسەر جموجۆڵی بازار هەروەها بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ کەمپێنی کۆکردنەوەی کاڵاو پێداویستەکانی بژێوی ئەو ئاوارە و لێقەوماوانە کە ئومێد دەکەین لەگەڵ واڵاکردنی سنوردا لە ساڵی نوێدا دەسپێبکاتەوە، دوای ڕاوێژکردن لە گەڵ نوێنەرانی خۆسەری ڕۆژئاوا بریاردرا لە ٣٠ دیسێمبەر ٢٠٢٤ کەمپێنی کۆمەکی دارایی هەڵپەسێندرێت.

هەر هاوڵاتییەک و لایەنێکی دڵسۆزیش دەخوازێت بەردەوامی بدات بە بەخشینی کۆمەک ئەوا دەتوانێت پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر یان ژمارە حسابی مانگی سووری کوردستان بکات.

لەگەڵ رێز و پێزانینی زۆرماندا

 دەستەی سەرپەرشتیار

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار