عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز: نووسینگەمان لە دیمەشق كردووەتەوە
15 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
- نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی برا كورده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بكرێت.
- هه‌وڵده‌ده‌ین گفتووگۆ بكه‌ین به قازانجی خه‌ڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، "ئێمه له ساڵی 1989وه تا 2011 نوسینگه‌مان له دیمه‌شق هه‌بووه و ئێستا دووباره نوسینگه‌كه‌مان كردوه‌ته‌وه و نوێنه‌رمان له دیمه‌شقه و له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی برا كورده‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ی باشتر چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وته‌كانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌رع و به‌ڕێز مه‌زڵوم كۆبانێ ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رن، هه‌وڵده‌ده‌ین گفتووگۆ بكه‌ین به قازانجی خه‌ڵكی سووریا و ڕۆژئاڤای كوردستان و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و رێگه‌نه‌ده‌ین بگاته خوێنڕشتن".
دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ڕایانگەیاند، کە گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ "هەموو لایەنە چەکدارەکان" بە ئامانجی هەڵوەشاندنەوەی ئەوان و یەکخستنیان لەژێر چەتری وەزارەتی بەرگریدا، به‌ڵام ئه‌و رێككه‌وتنه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ناگرێته‌وه كه كورد سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن و ناوچه‌یه‌كی فراوانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.