محمد پێنجوێنی: پرسی کورد بۆتە جیهانی
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە.
- پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن.
- یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت.
محمد ئەمین پێنجوێنی پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت.
محمد ئەمین پێنجوێنی، چاودێری سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند: پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگە و لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە بۆ تێکچوونی دۆخی وڵاتەکەی، واتە تورکیا ترسی هەیە ئەو شەڕەی لە ناوچەکە هەیە بەریکەوێت، بۆیە خۆی داوا دەکات ئۆجەلان بانگی ئاشتی بدات.
وتیشی: پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن، باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت کە یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت وەک میللەتانی تر.