پێکدادانەکان لە باکوری رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بووە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لە ریفی حەسەکە شەڕ و پێکدادان رویداوە.

- لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.

 

روانگەی سووری ڕایگەیاند شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوری رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر.

روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردەوە شەڕ و پێکدادانەکانی  نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا فراواتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر.

دەشڵێت: سوپای تورکیا هەریەک لە تەل تەمر و کۆبانی تۆپباران کردووە و لە ریفی حەسەکەش شەڕ و پێکدادان رویداوە، لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار