بڵاودنەوەی هەشت رێنمایی بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە كوردستان

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن.

- نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن.

- لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و بۆ سەلامەتی هەمو لایەک ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن و یاری ئاگرین لە نزیك شوێنی داخراو و لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەكارمەهێنن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ سەلامەتی هەمو لایەک لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ و لەکاتی بەکارهێنانی یاریی ئاگرین، تکایە ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكەن بۆ ئەوەی شەوێکی ئارام و دور لەکارەسات بەسەربەرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، "نابێت بەهیچ شێوەیەک منداڵان یاریی ئاگرین بەکاربهێنن، هەروها لەناو ئۆتۆمۆبیل و لەکاتی شۆفێری كردن بەکارهێنانی یاری ئاگرین مەترسیدارە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لە نزیک باڵەخانە و دار و هەر ماددەیەکی خێرا گڕگڕتو بەکاربهێنرێت چونکە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، یارییە ئاگرینەكان بەهیچ شێوەیەک لە شوێنی داخراو بەکارناهێنرێن و نابێت لە ژێر تەلەکانی کارەبا و لە نزیک تانکی نەوت و بەنزینخانەکان بەکاربهێندرێت، چونكە مەترسیدارە و کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

ئەوەشی خستەڕو، ئەو شوێنانەی ئامادەکارییان بۆ ئاهەنگگێڕان کردووە، تکایە دڵنیابن لە بونی مەرجەکانی بەرگریی شارستانی، بە پێچەوانەوە کارەسات ڕودەدات هاوشێوەی هۆڵەکەی پارێزگای موسڵ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "باشترە بە هەموو شێوەیەک دوربکەونەوە لە کڕینی یارییە ئاگرینەکان، ئێمە مەبەستمان سەلامەتیی تۆی بەڕێزە، لەهەر بارودۆخێکی نەخوازراو تکایە بەزوترین کات پەیوەندی بە ژمارە (115) بکەن تاوەکو تیمەکانمان بگەنە شوێنی مەبەست".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار