ژمارەیەكی زۆر لەگەشتیار ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران.

- لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە.

- تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن.

 

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد بۆ پشووەکانی سەری ساڵ زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەکاری پێویست کراوە.

 ڕونیشیكردەوە وەکو دەستەی گەشتوگوزار لەسەر دوو ئاست ئامادەکارییان کردووە؛ ئاستی یەکەم، لەگەڵ پارێزگا و ئیدارەکان و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی بازگەکان و دەروازە سنوورییەکان هاوئاهەنگی پێویست کراوە، ئاستی دووەم، لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیارییەکان، میوانخانەکان، هۆتێل، رێستۆرانت و بنکە گەشتیارییەکان هاوئاهەنگی کراوە.

 وتيشى: تیمەکانی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی شارەکان چاودێریی بنکە گەشتیارییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی قۆرخکاری نەبێت، هەموو هەوڵیکمان وەکو دەستەی گەشتوگوزار ئەوەیە کەشێکی گونجاو بۆ گەشتیاران بڕەخسێنین و زۆرترین گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن و پێشبینی دەکەین زیاتر لە 200 گەشتیار روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.''

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار