پەروین بوڵدان داواكاریەكانی ئۆجەلان ئاشكرا دەكات
4 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە.
- داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن.
- جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە.
پەروین بوڵدان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامێکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە داوای لێکردن لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانمان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە ئەنجام بدەین.
پەروین بوڵدان، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندووە و کۆبونەوەکە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایيهات، ئۆجەلان پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبوو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد.
پەروین بوڵدان باسی لەوەشكرد، "عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن، بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت، کە ئێوە دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن".
ئەوەشی خستەڕو، "ئۆجالان دوایكرد لەگەڵ سەركردەی هەمو پارتە سیاسیەكان كۆببینەوە، لەنێویاندا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان".
وتيشى: جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا هیچ گەرەنتییەکتان پێدراوە بۆ کۆبونەوەی دوەم؟ وتی، بەڵێ.